Rawan Subhi Obaiullah
29 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
دهۆك - AA
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى زياتر له هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى شنگالدا، هێشتا ئاواره‌كانى شنگال نه‌يانتوانيوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، هۆكاری دانه‌خستی كه‌مپه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كه رێگری دروست ده‌كات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاتەوە و له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق دابووهوە و ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو "ئاواره‌كان لە هه‌رێم لە ترسی زۆرداری و تیرۆر و بەهۆی جیاکاریی و سیاسەتی تایفەگەریی و نەبوونی ئاسایش و ئارامی، ناوچەكانیان جێهێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشی زۆریان لە كەمپەكان نیشتەجێ بوون و هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە پلەی یەكەم، بوونی كۆمەڵێك هێزی نایاساییە لە دەڤەری شنگال و جێبەجێنەكردنی رێككەوتنامەی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵە لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال".
ئاواره‌يه‌كى كه‌مپى شاريا له سنوورى پارێزگاى دهۆك به ناوى خالد خودێدا بۆ ئاژانسى ئانادوڵو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نزيكه‌ى نۆ ساڵ ده‌بێت ئه‌وان لەناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين و جگه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى عێراق هيچى بۆ نه‌كردوون و گوتى: "به‌غدا ئاگاى له خه‌م و ئازارى ئاواره‌كان نيیه، ته‌نها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكاريیمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان شوێنی بۆ ئێمه دابين نه‌كردبا، هه‌ر نه‌مانده‌زانى بۆ چ شوێنێك بچين، زۆر حه‌زمان لێيه بگه‌ڕێينه‌وه شنگال، به‌ڵام دواى داعش تا ئێستا دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە و بوونى ژمارەیەکى زۆر لە گرووپى چەکدار لە شنگال بە هۆکارى سەرەکى نائارامى دەزانين و ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بچێته شنگال و قه‌ره‌بوويان كردين ئه‌وكات ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێينه‌وه، چونكه خانووكانمان هه‌موويان رووخاون، زه‌حمه‌ته به‌و دۆخه بتوانين بگه‌ڕێينه‌وه، داوكارين ئه‌م كابينهيهى محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وه‌كو كابينه‌كانى تر نه‌كات، هه‌وڵ بدات كێشه‌ى شنگاڵ چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆيان".
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا و لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕیی و ئەمنیی شارەکە، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر چەند خاڵیک رێککەوتن، بەڵام لەوکاتەوە رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.
قاسم خلاس پياوێكى به‌ساڵاچووه و خه‌ڵكى ناحيهى سنوونێ-يه سه‌ربه قه‌زاى شنگال و ئێستا له كه‌مپى شاريا داده‌نيشێ، ئه‌و زۆر تواناى قسه‌كردنى نه‌بوو، چونكه چه‌ندين نه‌خۆشى هه‌بووه، يه‌كێك له نه‌خۆشيیه‌كانى چاوى عه‌ده‌سه‌ى بۆ كراوه و سه‌ركه‌وتنى تێدا نه‌هێناوه ئێستا پزيشكه‌كان پێی ده‌ڵێن ده‌بێت عه‌ده‌سه‌كه هه‌ڵبگرين و ليزهرت بۆ بكه‌ين، قاسم تووشى نه‌خۆشى ف‌ت‌ق (قۆڕی) بووه و به‌پێى قسه‌ى خۆى پاره‌ى نیيه چاره‌سه‌رى خۆى بكات و دۆخيان له كه‌مپه‌كان باش نيیه، قاسم کە به‌رده‌وام له كاتى قسه‌كردندا كۆكه‌ى ده‌هات، سه‌ره‌ڕاى ئازاره‌كانى جه‌سته‌ى زۆر شوكردار بوو و ته‌ماشه‌ى ئاسمانی ده‌كرد و سوپاسى خوای ده‌كرد. ئەو بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "خانوومان له شنگال به قوڕ دروستكراوه، ئێستا ناتوانين تێدا بچين، زياتر له نۆ ساڵه بێ چاودێرى بووه رووخاوه، ئه‌گه‌ر خانوويهكهمان بۆ چاك بكه‌ن و دۆخى شنگال ئاسايى بكرێته‌وه ده‌گه‌ڕێينه‌وه به تايبه‌ت ئه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه بچێته شنگال، چونكه به‌ڕاستى ئێمه له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه‌دا ماندوو بووين، ئه‌وه‌تا وه‌رزى هاوين هات، به‌خوا موبهريدهيمان نيیه بۆخومان داگيرسێنين و له‌ناو خیوهتهكه بحهسێينهوه، ده‌زانم ئه‌و موبهريده بچووكانه له دهۆك هه‌ن و به ٦٥ هه‌زار دينارن، به‌ڵام پاره‌م پێ نیيه بتوانم بكڕم".
رۆژی سێی ئابی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش پەلاماری قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایان دا و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی سەدانی دیکەیش رفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.
خانێ مشكۆ ژنێكى به‌ساڵاچووه و له كه‌مپى شاريا دادهنێشى، پێش ئه‌وه‌ى قسه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو بكات گلەیى له به‌رته‌سكى خیوهتهکەى ده‌كرد و داواى له كارگێڕیى كه‌مپه‌كه هه‌بوو كه بۆى چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له خیوهتەكهى خانێ وێنهىەک ههڵوهسراوە كه لێمان پرسى ئه‌مه چ وێنهيهكهيه له وه‌ڵامدا گوتى: "ئه‌مه وێنه‌ى كۆرهكهمه پێش ساڵێك به نهخۆشىیەکی قورس گيانى له ده‌ستداوه".
خانێ پێش ماوه‌يه‌ك جه‌ڵته‌ى لێداوه و تواناى زۆر قسه‌كردنى نه‌بوو، به‌ڵام دڵى پڕبوو و ده‌يويست قسه‌ى بكات و گوتى: خانووه‌كانمان له شنگال رووخاون، ئێمه به‌ته‌واوى بێهيوابووين بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر زێدى خۆمان، ئێمه باش‌ترين چاره‌سه‌رى به‌وه ده‌بينين ماده‌م له شنگال هيچمان بۆ ناكه‌ن، با حكوومه‌تى عێراق لێره شتێكمان بۆ بكات و له ژيانى خیوه‌تگا ده‌رمان بكات و شوێنێكى گونجاوتر بۆمان دابين بكه‌ن، ئێمه ناتواين بگه‌ڕێينه‌وه شنگال به تايبه‌تى له‌به‌ر ترس لە په‌كه‌كه، به‌خوا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق بيه‌وێ ده‌توانێ په‌كه‌كه ده‌ربخات، په‌كه‌كه مه‌ترسيداره، خه‌ڵك ده‌رفێنن، منداڵه‌كان ده‌رفێنن، مندالێكيان له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵێك له شنگال كوشت، مه‌ترسى په‌كه‌كه له مه‌ترسى داعش پيستره، ئه‌وان ماڵى خه‌ڵك وێران ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه زەوی ئێمه‌يان داگيركردووه و هپچمان له ده‌ست نايه‌ت".