Haydar Karaalp
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا - AA
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌و وڵاته خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راگیرا.
به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌ت له عێراق، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور راگیراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا هێزه ئه‌منیه‌كان له به‌غدا به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی پردی ئه‌حراریان داخست كه سێهه‌م پردی نزیك ناوچه‌ی سه‌وزه.
ده‌نگی ته‌قه و به‌كارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دژ به خۆپیشانده‌ران له زۆر شوێنی به‌غدای پایته‌خت ده‌بیسترێت.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 200 كه‌س کوژراون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا تا ئیستا 229 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.