Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەناوی جیاجیا لە بەناو کەرتەکانی دیالە و ئەنبار سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.