Bekir Aydoğan
28 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
رێکخراوی مانگی سووری تورکی، لە شاری هەولێر ٥٠ ئاژەڵی گەورەی سەربڕی.
جێگری سەرۆکی لقی عێراقی رێکخراوەکە، ئیسماعیل ئاتیک، لە شاری هەولێر سەردانی شوێنی سەربڕینی قوربانییەکانی کرد و لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش چالاکییەکانی مانگی سووری تورکی لە عێراق بەردەوام بوون و راگەیاند: "ئەمساڵ ٥٠ ئاژەڵی گەورەمان سەربڕی کە ٣٥٠ بەشە گۆشتی تیادەرچوو. بە پشتیوانی خێرخوازانمان لە تورکیا قوربانییەکانمان سەربڕی".
ئاتیک ئاماژەی بەوەشدا کە گۆشتی قوربانییەکە بەبێ جیاوازی بەسەر کەسانی کەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت و پیرۆزبایی جەژنی قوربانیشی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی کرد.