گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
عێراق

محەمەد شیاع سوودانی لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێڕاق محەمەد شیاع سوودانی: "لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش زیاتر لە سێ دەیە گەلی کوردی ئاشتیخوازمان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان ڕووبەڕووی قێزەوەنترین شێوەی کوشتن و ئەشکەنجە بوونەوە، بەدەر لە ھەموو بەھا و داب و نەریت و یاساکان".
Heman Hussein Yaseen
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
بەڕێوەچوونی ٣٧هەمین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال لە گەرمیان
Irak, Erbil


سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٨ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بە خەمێکی قوڵەوە یادی ئەم ئازار و تاوانانە دەکەنەوە.
​​​​​​​
سەرۆکوەزیرانی عێڕاق محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: "بە خەمێکی قووڵ و بەبیرھێنانەوەیەکی پڕ لە ئازارەوە یادی ٣٨ ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانە دەکەینەوە، کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو و باندە تاوانکارییەکانیەوە دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە "شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفال"ـدا ئەنجام دران".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە: "لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش زیاتر لە سێ دەیە گەلی کوردی ئاشتیخوازمان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان ڕووبەڕووی قێزەوەنترین شێوەی کوشتن و ئەشکەنجە بوونەوە، بەدەر لە ھەموو بەھا و داب و نەریت و یاساکان".

سەرۆکوەزیرانی عێڕاق سوودانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسیوویەتی: "ھاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم شاڵاوە تاوانکارییە لە دژی ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان، ئەمڕۆ شانازی بە یەکڕیزی وڵاتەکەمان و برایەتی پێکھاتە و نەتەوە ھەمەچەشنەکانیەوە دەکەین، لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی و دەستووری و فرەییدا، کە ھەموو عێراقییەکان بە شکۆمەندی و ئازادی و بەبێ ھیچ جیاوازی و بەئامانجگرتنێک لە سایەیدا دەژین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شاڵاوی ئەنفال کە کۆمەڵکوژیی کوردانی باکووری عێراق بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوی عێراق لە میانی ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨ بە ھەشت قۆناغ ئەنجامدرا و تێیدا ١٨٢ ھەزار کەس بێسەروشوێن یان زیندەبەچاڵ کران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

لە ئاکامی شاڵاوی ئەنفالدا چوار ھەزار و ٥٠٠ گوند خاپوور کران و، دانیشتوانی زۆرێک لە گوندەکانی باکووری عێراق بە زۆرەملێ ئاوارە و دەربەدەران، ئەوەیش قەیرانێکی گەورەی پەنابەری لە ناوخۆی عێراق و لە وڵاتانی دراوسێ دروستکرد.

news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ لە لالش بەڕێوە ناچێت

ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ لە لالش بەڕێوە ناچێت

دواتر

مەسعود بارزانی لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

نوێترین هەواڵ

پاپا لیۆی چواردەھەم داوای کرد توندوتیژییەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا دژ بە فەڵەستینییەکان کۆتایی پێ بێت

تورکیا و حەوت وڵاتی دیکە، ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگەی غەززە لەلایەن ئیسرائیل'یان سەرکۆنە کرد

سوپای یەمەن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٨١ ھێرشی بۆ سەر حووسییەکان ئەنجامداوە

نوعمان کورتوڵمووش: "کەشێک دەرەخسێت چیتر منداڵی کورد، چەک بە دەستەوە نەگرێت بچێتە چیاکان"

لە دۆسیەی جومەیلیدا دەست بەسەر زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٢٠٠ ملیۆن دینار و ٦٠ کیلۆ زێڕ و حەوت ئۆتۆمبێلدا گیراوە

هەمووی ببینە