Fariq Faraj Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
هەڵەبجە - AA
لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دووهم رووداوی هاتوچۆ لە یەک رێگا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە روویدا.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، موقەدم بارزان عوسمان لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند: "کەمێک پیش ئیستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر (مونیکا) ژمارە (57468) سلیمانی ڕەنگی سپی لەسەر رێگای دووسایدی هەڵەبجە سەیدسادق، نزیک گوندی قاجر وەڕگەڕا".
موقەدم بارزان عوسمان گوتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ع. ح. ف.) تەمەن 64 ساڵ دانیشتووی سلیمانی گیانیلەدەستدا لەگەڵ منداڵیکی تەمەن 9 ساڵ بەناوی (ن. م. ف.) کە کچەزای شوفێرەکەیە ئەویش گیانی لەدەستداوە".
ناوبرا گوتیشی: "تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراون و خێزانی شوفێرەکەش بەناوی (گ. م. م.) تەمەن 63 ساڵ بەسەختی بریندار بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە".
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاند: دۆسیە بۆ رووداوەکە لەبنکەی پولیسی سیروان رێکخراوە".