Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە هەشت تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی، هەشت تیرۆریستیان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا، دەستگیركردووە.
باس لەوەشكراوە، ئەو تیرۆریستانەی كە دەستگیركراون بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون و لە بەناو دیوانی جوندی ویلایەتی دیجلە چەكداربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، دەستگیركراوەکان دانیان بەوەداناوە كە سەربە داعشن و راشیانگەیاندووە كە لە ماوەكانی رابردوودا، چەندین كردەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.