İbrahim Khazen
22 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2024
ڕیاز ــ AA
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەیسەڵ بن فەرحان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەمیانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.