27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
دھۆک-AA
قایمقامی قەزای ئامێدی، وارشین سەلمان ئاشکرایكرد، ئەمشەو لە چیایی گامنێرکێ لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ سەربە قەزای ئامێدی، چەکدارانی پەکەکە ھێرشیان کردووە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک برینداربووە.
وارشین سەلمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "لە کانی ماسی چەکدارانی پەکەکە بە چەکی قەناس ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە پێشمەرگەیەک برینداربووە".
قایمقامی قەزای ئامێدی ئاماژە بەوەشدا پەکەکە بەم رەفتارانە دەیەوێت ئەمنییەتی ھەرێمی کوردستان تێکبدات و بەڵگەی ئەمەش ئەوەیه چەندینجارە ھێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە خەڵکی سڤیل تیایدا دەژین.
پێشتر پەیجی دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەکیان ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەربە ناحیەی بامەڕنێ سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک كردووه و بەھۆیەوە تا ئێستا دوو ھاووڵاتیی کوژروان و دوو ھاووڵاتیی دیکەش بریندارن.
لای خۆیەوە، پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند: "بەھۆی سیاسەتە ھەڵەکانی پەکەکەوە، ٣٣٠ گوند لە سنووری پارێزگای دھۆک چۆڵکراون".