Zana Natık Kerem
21 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2025
ھەولێر ــ AA
بە فەرمانی دادگای ڕەسافە لە بەغدا، بەتۆمەتی گەندەڵی و لەسەر چەند سکاڵای ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگاری پێشووی بەوەکالەتی کەرکووک، ڕاکان سەعید جبوری دەستگیرکرا و ڕاگیرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای ڕەسافە لە بەغدا، ڕاکان سەعید جبوری بەتۆمەتی گەندەڵی و سکاڵای ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستگیرکراوە.
زاندراوە کە ڕاکان سەعید جبوری لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراق لە دادگای ڕەسافە دەستگیرکراوە و ڕاگیراوە.
ھەروەھا پێشتر ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی، چەند سکاڵایەکیان لەسەر ڕاکان سەعید جبوری تۆمارکردبوو.
ڕاکان سەعید جبوری لە ساڵی ٢٠١٧وە تا ساڵی ٢٠٢٤ پارێزگاری کەرکووک بوو بە وەکالەت.