مەدرید
دوای سێ مانگ گفتوگۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو گرێبەسیتەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئیمزا کرد.
گرێبەستی ئێستای یانەکەو رۆناڵدۆ ١٥/٦/٢٠١٥ کۆتایی پێدێ، بەر لەوەی بگەنە کۆتایی گرێبەستەکە ھەر دوولایان رازیبوون گرێبەست تازە بکەنەوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
لەرێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەدا کە لە یاریگای (سانتیاگۆبرنابیۆ) بەڕێوەچوو، رۆناڵدۆ گوتی "ئەمڕۆ بۆ من رۆژێکی زۆر گرنگە. وەک ئەو رۆژەی بۆ یەکەمجار گرێبەستم لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرکرد بەجۆش و خرۆشم. بەختەوەرم بەوەی ئێستا بەشێکم لەم یانەیە. ھەروا بەردەوام دەبم لەسەر پێشکەشکردنی باشترین تواناکانم. لە روانگەی منەوە ریال مەدرید گەورەترین یانەیە لەجیھاندا".
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاماژەی ئاشکرایکرد لە کۆتایی وەرزی رابردوو لەگەڵ (فلورەنتینۆ بیریز) سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەشێوەی زارەکی رێککەوتوون، ھەروەھا سەرۆک لەسەر ئەو بەڵینە بوو کە پێیداوە "منیش بەھەمان شێوە بەڵێنەکەی خۆم بردە سەر. وەک ئەوەی لە میدیاکاندا ئاماژەی پێ درا، قۆناغێکی سەخت نەبوو بەشێوەی زارەکی رێککەوتێک ھەبوو لە نێوانماندا و ئێستا بەشێوەی رەسمی ئیمزامانکرد".