ئیستانبوڵ
سکرتێری گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا , پرۆفیسۆر دکتۆر ئێمرە ئالکین بەشداری کۆبوونەوەیەکی ویفای کرد کە تایبەت بوو بە سکرتێرە گشتییەکان.
لە روونکردنەوەیەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دا ھاتووە" یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید سازدا. بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە ھەفتەی داھاتوو بەرواری یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی ئەوروپای ساڵی ٢٠١٦ ئاشکرا دەکرێت. یارییەکان بەپێی ئاست و یاریگاکان رێکدەخرێت و کۆمەڵەکانیش بەپێی پرۆفایل و ئاستی ھەڵبژاردەکان پۆلین دەکرێت. مافی سپۆنسەری یارییەکانیش مولکی ویفایە".
لە کۆبوونەوەکەدا یاسای کۆمەڵەکانیش ئاشکرا کرا
ھەڵبژاردەکان دابەش دەبنە سەر ٩ کۆمەڵە و یەکەمی ھەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ کۆتاییەکانی جامەکە. باشترین سێیەمی سەرجەم کۆمەڵەکانیش ھاوشانی یەکەم و دووەمەکان سەردەکەوێت. یاری یەکلاکەرەوەش لە نێوان ٨ سێیەمەکەیتر ئەنجامدەدەرێت و ٤ ھەڵبژاردەیش لەوان دەبن بە خاوەن بلیتی جامی ئەوروپای ساڵی ٢٠١٦.
ویفا بە پێویستی زانی تا ٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ ھەر ھەڵبژاردەیەک لیستی ئەو یاریگایانە بنێرێت کە بەنیازە یاری پاڵاوتنی لێ ئەنجام بدات.