برێست
لە یاری پاڵاوتنەکانی خولی ئەوروپادا بەیانی یانەی ترابزۆن رووبەڕووی یانەی (دینامۆ مینسک)ی بیلارووسی دەبێتەوە. یانەی ترابزۆن دەیەوێت لە یاری چووندا ئەنجامێکی باش تۆماربکات و ئەرکی خۆی ئاسان بکات بۆ یاری ھاتنەوە.
دوای ئەوەی لە قۆناغی رابردووی پاڵاوتنەکان بە ئاسانی سەرکەوت بەسەر یانەی (دێرری سیتی)ی نوێنەری ئیرلەندا, ئەوجارەش دەیەوێ قۆناغێکیتری سەرکەوتن ببڕێت.
یاریزانی نوێی یانەکە (فلۆرێنێت مالودا) بۆ یەکەمجار بەشداری لەگەڵ پێکھاتەی یانەی ترابزۆندا دەکات
- رێگەی بیلارووس یاریزانەکانی بێتاقەت کرد
یاریزانانی یانەی ترابزۆن بە مەبەستی یاریکردن لەگەڵ یانەی (دینامۆ میسک)ی بیلاروسی گەشتێکی ٨ کاتژمێرییان ئەنجامدا.
دوێنێ بە فرۆکەیەکی تایبەتی ھێلی ئاسمانی تورکی کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە ترابزۆنەوە بەڕێکەوتن , دوای گەشتێکی ٣ کاتژمێری تۆزێک چاوەڕیکردن لە فرۆکەخانە, چوار کاتژمێر و نیویش بە پاس رۆیشتن.
وا چاوەڕوان دەکرێت یاریزانی نوێی یانەکە (فلۆرێنێت مالودا) لە گێمی دووەمی یارییەکە یاری بکات.
شایەنی باسە یارییەکە لە یاریگای (برێشتسکی)ی وڵاتی ئیرلەندا, کاتژمێر ٧ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت یاتەی ترابزۆن ئەم یاریزانانەی خوارەوە لە پێکھاتەی سەرەکی یاری پێبکات
ئۆنور, زەکی یاڤرو, گیرای, موستەفا, کێلووسکا, ئایکووت ئاکگیون, کۆڵمان, ئادریان, ڤۆڵکان, ئۆڵکان و ھێنریکی