Mustafa Yılmaz
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
بورسا – AA
محه‌مه‌د عه‌لی بیچه‌ر ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ كه له شاری بورسا له دایكبووه‌وه و له زگماكه‌وه قاچه‌كان و له ئانیشك به‌ره‌و خواری ده‌ستی چه‌پی نه‌بووه، هه‌وڵ ده‌دات به هاوكاری خانه‌واده‌كه‌ی له رێگای مه‌له‌وانییه‌وه ئه‌سپی خۆی تاو بدات.
محه‌مه‌د عه‌لی كه به تاكه ده‌ستێكی له ماڵ و قوتابخانه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، دایكی قاچی ده‌ستكردی بۆ ده‌به‌ستێت و به شه‌ققه ده‌چێته قوتابخانه.

محه‌مه‌د عه‌لی له پۆلی یه‌كه‌م له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی شه‌هیدی پۆلیس بوله‌نت ئه‌سڵان ده‌خوێنێت و هه‌موو رۆژێك به چه‌پڵه‌ڕێزان له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه له قوتابخانه پێشوازی لێ ده‌كرێت.
ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌ی نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێت له جیهان به‌هۆی ناته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی، به‌ڵام ماوه‌ی سێ ساڵه هه‌فته‌ی چوار رۆژ به‌شداری له خولی وه‌رزشی مه‌له‌وانیدا ده‌كات له یانه‌ی وه‌رزشی نه‌عیم سوله‌یمان كه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان بێبه‌رامبه‌ره.

محه‌مه‌د عه‌لی كه به یاوه‌ری راهێنه‌ر قادر گول ده‌ستی به مه‌له‌وانی كردووه و سه‌ره‌تا له ئاو و راگرتنی هاوسه‌نگی ترساوه، خه‌ون به‌و رۆژه‌وه ده‌بینێت كه ببێته براوه‌ی پاڵه‌وانێتیی وه‌رزشی مه‌له‌وانی.
محه‌مه‌د عه‌لی بیچه‌ر بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به مه‌له‌وانی هه‌ست ده‌كه‌م زۆر ئارام ده‌بمه‌وه. به چوونه ناو ئاو هه‌ستێكی خۆشم لا دروست ده‌بێت. له‌نێو ئاودا سه‌ره‌تا یاریی 'دۆلفین' ده‌كه‌م. بۆ ئه‌مه ته‌نها پێیه‌كانم به‌گه‌ڕ ده‌خه‌م. دواتر مهلهباسكه و مهلهپشته ده‌كه‌م. دایكم به ئۆتۆمبێل ده‌مهێنێته ئێره. راهێنهرهكهمم زۆر خۆش ده‌وێت، زۆر هاوكارمه. خوا یار بێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتیدا ده‌كه‌م و یه‌كه‌م ده‌بم".

دایكی محه‌مه‌د عه‌لی، گولای بیچه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه محه‌مه‌د عه‌لی منداڵی دووه‌مییانه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یادی مه‌ولوددا له‌دایك بووه ئه‌م ناوه‌یان لێ ناوه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چوونی بۆ ناو ئاو سه‌ربه‌خۆ جوڵه‌ی ده‌كرد، زۆر دڵخۆش بووم، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پێشخستنی ئه‌و. به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواربوونهوهیهكی كه‌م له قۆڵیدا هه‌یه، دكتۆر پێشنیازی مه‌له‌ی بۆ كرد. ده‌ستی زۆر درێژه، خۆی ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه، به‌ڵام جلی منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی له‌به‌ری ده‌كه‌م. له‌وانه‌یه به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی قۆڵییه‌وه ئاوا بێت، پێشنیازم بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تییان هه‌یه ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز گۆشه‌گیری بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵنه‌بژێرن. له‌وه‌ته‌ی محه‌مه‌د عه‌لی-م بووه هه‌ر بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بۆ رۆژی دواتر بیبه‌مه كوێ. تكایه گوێ مه‌ده‌نه قسه‌ی خه‌ڵك، سه‌ره‌تا كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام دواتر خه‌ڵك به منداڵانیشه‌وه ئامێزی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی له ماڵه‌وه هه‌موو كاره‌كانی بۆ خۆی ده‌كات هه‌ر له چوونه سه‌رئاوه‌وه بگره، تا ده‌گاته ددان شووشتن و خواردنی شت".

راهێنه‌ر قادر گولیش له‌باره‌ی تواناکانی محه‌مه‌د عه‌لی-یه‌وه گوتی: "هاتووینه‌ته ئاستێك كه خۆمان بۆ پێشبڕكێ ئاماده بكه‌ین. به‌هۆی ته‌مه‌نییه‌وه ساڵێك و شه‌ش مانگ بۆ دوو ساڵی دیكه مافی به‌شداریكردن له پێشبڕكێ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. پلان و به‌رنامه‌ی زۆر باشمان هه‌یه بۆ داهاتوو".
محه‌مه‌د عه‌لی بیچه‌ر ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ كه له شاری بورسا له دایكبووه‌وه و له زگماكه‌وه قاچه‌كان و له ئانیشك به‌ره‌و خواری ده‌ستی چه‌پی نه‌بووه، هه‌وڵ ده‌دات به هاوكاری خانه‌واده‌كه‌ی له رێگای مه‌له‌وانییه‌وه ئه‌سپی خۆی تاو بدات.