08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازییه بارهه‌ڵگره‌ی هاوكاری پزیشكی توركیای دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بۆ هه‌ر یه‌ك له مه‌قدۆنیای باكوور، مۆنتینیگرۆ، سربیا، بۆسنه و هه‌رسك و كۆسۆڤۆ ده‌گوازێته‌وه، ئه‌نقه‌ره‌ی جێهێشت.
به فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی پێنج وڵاتی بەلقان كرا كه داوای هاوكاریان له ئه‌نقه‌ره كردبوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
پێداویستییه‌كان كه پێكهاتبوون له ده‌مامك، به‌دله‌ی پزیشكی و كیتی پشكنینی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیاوه ئاماده‌كراون له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ئه‌تیمه‌سگوت به فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری A400M ره‌وانه‌كرا.
پێشتر توركیا پێداویستی پزیشكی ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا و ئیسپانیا كردبوو.