Sarmand Hameed
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی داوای خۆراگری لە هاووڵاتییان کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات نەکەن.
سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات مەکەن یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەت وڵاتی بەریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە مەکەن چونکە زنجیرەی نوێ ی کۆڕۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "با ھاونیشتمانیان و کوردستان بپارێزین ھەموومان بەردەوام بین لە خۆپارێزی".