Kenan Irtak,Muhammed Ali Kamal
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و كۆئه‌ندامی هه‌رس، پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت سه‌عید بوغداجی رایگەیاند کە نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له زستان و له هاویندا، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت سه‌عید بوغداجی كه خۆی تووشی ڤایرسۆهكه بووه و دوای ئه‌وه‌ی كه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه چاره‌سه‌ری خۆی كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌وڕووی ڤایرۆسێك ده‌بێته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه خاوه‌ن ئه‌زموونه.
جه‌خت له‌وەیش ده‌كاته‌وه هیچ یه‌كێك له په‌تاكانی پێشوو تا هه‌تایه درێژه‌یان نه‌كێشاوه و ناسراوترینیشیان بریتییه له ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی.
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و كۆئه‌ندامی هه‌رس، پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت سه‌عید بوغداجی باسی له‌وه كرد له وه‌رزی هاویندا، هێزی ڤایرۆسه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه و گوتی:
"ئاماژه‌مان به‌وه‌دابوو كه هاوشێوه‌ی SARS و MERS له وه‌رزی هاویندا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڕاستیش وایه. له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه. له ئه‌مریكا كه په‌تاكه زۆر بڵاوه، ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی رۆژانه ده‌گاته ٦٠ هه‌زاریش، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بینرێت كه ژماره‌ی رۆژانه‌ی گیان له‌ده‌ستدان رووی له داكشان كردووه".
پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت سه‌عید بوغداجی ئاماژه‌ی بهوەیش دا کە هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له زستان و هاویندا نییه و گوتی:
"جیاوازییه‌كی دیار له نیشانه‌كاندا نییه. دیسان تا له‌سه‌روو نیشانه‌كانی دیكه‌وه‌یه. نیشانه سه‌ره‌كییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. دیسان له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و ئاوسانی له‌شی نه‌خۆشه‌كان له‌نێو نیشانهكاندان. رشانه‌وه یه‌كێك نییه له نیشانه دیاره‌كانی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و كۆئه‌ندامی هه‌رس، پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت سه‌عید بوغداجی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه ده‌كرێت دووباره تووش ببنه‌وه گوتی:
"ئایا تووش ده‌بینه‌وه؟ له راستیدا به‌ڵێ، ده‌كرێت تووش ببینه‌وه. ئه‌وانەیشی كه ڤاکسیندراون ده‌كرێت دیسان تووش ببنه‌وه. ده‌توانین بڵێین ئه‌مجاره به سووكتری ده‌یگرن و تێیده‌په‌ڕێنن".