Muhammed Ali Kamal
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای ههولێر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ههولێر دەستنیشانکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان ھەشت پیاو و دوو ئافرەتن، یەكێكیان بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە، شەشیان نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە، سیانیان لە بازگەی شێراوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، و سهرجهمیان دانیشتووی شاری ھەولێرن.