Fakhradin Ibrahim Mohammad
07 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پارێزگاری هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگاری هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت كه "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، بڕیاریان داوه به داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)".
پارێزگاری هه‌ولێر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌روه‌ها بڕیاری داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکانیشی راگه‌یاندووه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشده‌گه‌یه‌نێت كه داخستنی ئه‌م شوێنانه تا ١ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت و بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.