ئەنقەرە
خۆزێ مۆرینیۆ، راھێنەری پرتوگالی کە ئێستا ئەرکی راھێنەرایەتیی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەرشانە، لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا، باسی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد.
مۆرینیۆ لەبارەی یانەی بەرشەلۆنە گوتی: "ئەگەر سەیری مێژوو و ئاستی بەرشەلۆنە بکەین دەبینین ئەو بەرشەلۆنەیەی ئەمساڵ ھیچ پەیوەندییەکی بە ساڵانی رابردووەوە نییە."
مۆرینیۆ بەوەشەوە نەوەستاو بەمجۆرە لە قسەکانی بەردەوام بوو "ئێستا بەرشەلۆنە لە خراپترین هەلومەرج دایە لە مێژووی یانەکەی. ھەتا ئەگەر ئەو یانەیە یاریزانێکی جیاوازی وەکو مێسی ھەبێ، بەڵام لەدەست مانچستەر ستی رزگاری نابێ. بێگومان ستی بەرشەلۆنە دەبەزێنێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.