تاتا مارتینۆ، راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا پێشنیاری کرد: ئەوەندە باسی مێسی نەکرێ.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشەلۆنە میوانداریی یانەی سیڤیلیا بکا. ئۆنای ئەمەری، راھێنەری یانەی سیڤیلیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لەبارەی مێسی گوتبووی: "بەخەبەرھێنانی مارێکی خەوتوو، شتێکی خۆش نابێ بۆم."