Khalid Mejdoub
15 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ ھەینی، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،١ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٨دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ ھەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ لەناوبردنی توانای سەربازیی ئێران دەگەڕێتەوە.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ھەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ماوەکانی داھاتوودا توانای سەربازیی ئێران، لەناودەبەن.