Ebru Şengül Cevrioğlu
26 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ١٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٢٦ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٧ بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٢ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٦ دۆلار و ١٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار ٨٢ سەنت فرۆشرا.
پەیامی دژبەیەکی رووسیا و سعوودیە بەر لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەس و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کرد.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیا جیهانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندر نۆڤاک، دوێنێ رایگەیاندووە، بەدووری نازانرێت گرووپی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بدات.
بە ئاماژەدان بەوەی کە پێشبینی دەکات لە مانگەکانی هاویندا نرخی نەوت کەمێک لەسەرووی ٨٠ دۆلارەوە بێت بۆ هەر بەرمیلێک و خواست لەسەری زیاد بکات، نۆڤاک جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی نرخەکان نییە، بەڵکو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی بەرهەمهێنەر و بەکاربەرانە.
هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە بە بوونە هۆی گرانبوونی نرخی نەوت، کەمبوونەوەی کڕینی نەوتی لێدەکەوێتەوە و رۆڵی دەبێت لە دابەزینی نرخەکان.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٣٢ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٤٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٩٧ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٧٩ سەنت بمێنێتەوە.