Hakan Çopur
08 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دوێنێوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێرانییەکان بەردەوامن و، ڕایگهیاند: "هەموو ساتێک ئەگەری ئەمە هەیە. ڕەنگە نەبێت، بەڵام هەموو ساتێک ئەگەری هەیە".
دوای بهسهركردنهوهی نۆژەنکردنەوەی حەوزێکی ڕازاوه لە نزیک مۆنۆمێنتی واشنتۆن، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ بۆ ڕۆژنامهنووسان دووا و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی ئێران کرد.
ترەمپ باسی لهوه كرد سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر دوو شوێنی ئێران، بهڵام گفتوگۆکان لەگەڵ حكوومهتی تاران درێژهیان ههیه.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سهبارهت بهوهی ئایا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە یان نا، ترەمپ پەیامی ئەوەی دا کە لە ڕێککەوتن نزیکن و، گوتی: "هەموو ساتێک ئەگەری ئەمە هەیە. ڕەنگە نەبێت، بەڵام هەموو ساتێک ئەگەری هەیە. لهو باوهڕهدام ئەوان لە من زیاترئەم ڕێککەوتنەیان دەوێت".
ترەمپ داوای لە تاران کرد هەرچی زووترە واژوو لەسەر ڕێککەوتنەکە بکات و، ڕایگهیاند: "باشتر دەبێت ئەگەر ڕێککەوتنەکە بە خێرایی واژوو بکەن. ئەگەر واژوو نەکرێت، زۆر ئازار دەچێژن".