Firdevs Yüksel
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٤٣ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٨ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٠٥ بەرزبووەتەوە و بە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٢ دۆلار و دوو سەنت فرۆشرا.
خواستی زۆر لەسەر نەوت لە بازاڕەکاندا سەرەڕای نیگەرانی لە دابینکردنی بە ناتەواوی و خواستی ئەمریکا کە بیر لە بژاردەی گونجاو دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نرخی بەرزی سووتەمەنی کاریگەری لەسەر نرخەکان دروست کردووە.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٦٠ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ١٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٣ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ٨٢ دۆلار و ٦٠ سەنت بمێنێتەوە.