Rawan Subhi Obaiullah
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
دهۆك - AA
راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ كاروبارى وزە، بێوار خنسى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاند كه له میانی ٢٤ كاتژمێرى داهاتوودا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى نه‌وت رێككه‌وتنێك واژوو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ده‌ست به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه بكرێت.
٢٥ی ئادارى ئه‌مساڵ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا، دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کەیسێکی لە نێوان تورکیا و عێراق یەکلایی کردەوە.
بێوار خنسى ئاماژه به‌وه‌دا "لەنێو پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراقدا، ئه‌وە جێ‌گير كراوه كه پێويسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ٤٠٠ هه‌زار به‌رميل نه‌وت رۆژانه ره‌وانه بكات، بۆيه ئه‌گه‌ر نه‌وتى هه‌رێم نه‌نێردرێت كێشه بۆ پڕۆژه‌ياساى بوودجه‌ى عێراق دروست ده‌بێت".
حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان پێش بڕياره‌كه‌ى دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرد.