Heman Hussein Yaseen
14 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2026
لە گوندی بەنێنان لە قەزای بەردەرەشی سەر بە پارێزگای دھۆک، ئەمڕۆ ئێوارە کۆمەڵێک چالاکی و پێشبڕکێی وەرزشی و خۆفێنککردنەوە لەسەر زێی گەورە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی خۆش و پڕکردنەوەی کاتی گەنجان و خێزانەکان لە ھاوینێکی گەرمدا سازکراوە.
گرنگترین بڕگەکانی ئەم چالاکییە بریتیی بوو لە پێشبڕکێی مەلەوانیی کە بە بەشداری ژمارەیەک لە گەنجان ئەم جۆرە وەرزشە بەڕێوەچوو. تێیدا بەشداربووان تواناکانی خۆیان تاقیکردەوە و چەند نمایشێکیان ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا ژمارەیەک لە گەنجان بۆ خۆفێنککردنەوە وێرای مەلەکردن لە ئاوەکەدا.
ھاوکات بە چەند جوولەیەکی سەرنجڕاکێش، سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا و بە گشتی ساڵانە لە وەرزی ھاویندا ئەم چالاکییانە بەڕێوەدەچیت کە تێیدا ھەلێکە بۆ کۆبوونەوەی خەڵک و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە گوندی بەنێنان.