Firdevs Yüksel
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٣٢ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٨٩ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٩٩ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٢٥ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بەراورد بە دوێنێ سەدا ٠،٤١ بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٨٠ دۆلار و ٣٢ سەنت تەواو کرد.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٦ دۆلار و ٤٢ سەنت فرۆشرا.
چاوەڕوانییەکان لە زیادبوونی خواستی ئەمریکا لەسەر نەوت کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لەسەر ئاستی جیهان، کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبووە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل، کەمی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە وا پێشبینی دەکرا ١٦٧ هەزار بەرمیل کەم بکات.
پێشبینییەکانی تایبەت بە دابەزینی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا، خواستی لەسەر نەوت بەهێزتر کردووە و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.
لە بەرامبەریشدا زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین کە دووەم وڵاتی گەورەبەکاربەری نەوتە، وای کردووە وێڕای کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، ئاسایی بوونەوەی رەوشی ئابووری ئەو وڵاتە، ناڕوون بێت و ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.
بانکی جیهانی پێشبینییەکانی دەربارەی گەشەی ئابووری چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا، لەسەدا ٤،٥ەوە بۆ لەسەدا ٤،٣ کەم کردەوە.
بانکی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هۆکارە ناوخۆی و دەرەکییەکان وایان کردووە، ئابووری چین بەرەو لاوازبوون بچێت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٥٣ سەنت بۆ ٨١ دۆلار و ١٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٨٩ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٢٥ سەنت، بمێنێتەوە.