Davit Kachkachishvili
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە: "بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای بەرگریی و سەقامگیریی ئۆکراینا سەردانی ئەمریکا دەکەم. بەتایبەت لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن هەماهەنگییەکانی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا تاوتوێ دەکەین، هەروەها لە کۆنگرێسیش گوتار پێشکەش دەکەم و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەم".
بەم جۆرە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە بۆ یەکەمجارە، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات.