Emre Aytekin
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
پەکین - AA
لە کاتێکدا داتای چالاکییە ئابوورییە پێشەنگەکان لە کەرتەکانی بەرهەمهێنان لە چین لە مانگی ئایاردا هاوشێوەی مانگی نیسان لە خوار ئاستی گەشەکردندا مایەوە، ئاماژەی بەوە کرا کە ناسکی لە بوژانەوەی ئابووریی لە پاش کۆرۆنا هێشتا بەردەوامە.
نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی چین، نیشاندەری بەڕێوەبەرانی کڕین و فرۆشتنی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەوەش لە مانگی ئایاردا دابەزین لە هەردوو کەرتەکانی بەرهەمهێنان و دەرەوەی بەرهەمهێنان روویداوە.
بەرهەمهێنانی پیشەسازیی ٠،٤ پلە کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٤٨،٨ و دەرەوەی بەرهەمهێنانیش ١،٩ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٥٤،٥.
دوای سێ مانگ لە دەرکەوتنی ئاسایی بوونەوە دۆخی ئابووریی لە پاش کۆرۆنا، جارێکی دیکە بەرهەمهێنان لە دوو مانگی رابردوودا گەیشتەوە خوار ئاستی گەشەکردن.
لە پیشەسازی بەرهەمهێناندا، نیشاندەری لاوەکی بەرهەمهێنان لە ٥٠،٢ەوە دابەزیوە بۆ ٤٩،٦. نیشاندەری لاوەکی داواکاری نوێ لە ٤٨،٨ەوە دابەزیوە بۆ سەدا ٤٨،٣. نیشاندەری لاوەکی داواکاری هەناردەکردنی نوێ ٤٧،٦ەوە دابەزیوە بۆ سەدا ٤٧،٢.
هەروەها نیشاندەری لاوەکی چاوەڕوانییەکانی بازرگانی کە بە نیشاندەری متمانە بە بازاڕ دادەنرێت لە ٥٤،٧ەوە دابەزیوە بۆ ٥٤،١.
هەرچەندە نیشاندەری بەڕێوەبەرانی کڕین و فرۆشتن لە دەرەوەی بەرهەمهێنان بە گەشەکردنی ٥٤،٥ بەرزبوو، بەڵام هاوشێوەی مانگی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هاوکات نیشادەر لە چوار مانگی رابردوودا، نزمترین ئاستی تۆمار کردووە.