İzzet Mazi
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
كلیس - AA
هاووڵاتییانی سووریا كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا بردووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوندا له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعش پاككراوه‌ته‌وه.
200 هاووڵاتیی سووری كه ژن و منداڵیشیان لەنێودابوو، گه‌یشتنه ئیداره‌ی كۆچی ئۆنجوپنار و دوای ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆیان، به مینی پاس به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی كۆچی كلیس، حه‌سه‌ن قاره‌مان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند کە له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارەزوومەندانە له یه‌كی كانوونی دووه‌می 2015ه‌وه تا ئێستا، 80 هه‌زار هاووڵاتیی سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
حەسەن قاره‌مان راشیگه‌یاند، خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوندا كۆنترۆڵكراون و رۆژانه خه‌ڵكێكی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.