Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
تاران - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران IRNA و ئاژانسی هه‌واڵیی YONHAPی كۆریای باشوور واژووكرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به‌رده‌وامه له فراوانكردنی تۆڕی ناوچه‌یی و جیهانیی خۆیدا، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له IRNA و YONHAP واژووكرد كه دوو ئاژانسی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیان.
هه‌ریه‌كه له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌خشی ئاژانس، مه‌تین موتانئۆغڵو له‌گه‌ڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی IRNA، ئه‌حمه‌د جەعفەری رێككه‌وتنی نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و IRNAیان واژووكرد.
هاوكات ئاژانسی ئانادۆڵو رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی YONHAPی كۆریای باشوور واژووكرد كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه میدیاییه گرنگه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا.
رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن مەتین موتانئۆغڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی YONHAP، جین هیونگ كیم-ه‌وه واژووكرا.
دوای واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كان، مەتین موتانئۆغڵو دیاریی پێشكه‌ش بە هه‌ریه‌كه له ئەحمەد جەعفەری و جین هیونگ كیم كرد.
به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه، ئاژانسی ئانادۆڵو، YONHAP و IRNA ، ده‌توانن هه‌واڵ، وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی یه‌كتری له‌سه‌ر بابه‌ت و پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن.