Yusuf Koyun,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
ئادانا - AA
به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پارە بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ١٤ گومان‌لێكراو له شاری ئادانا ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئادانا، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه چه‌ند كه‌سێك له شاره‌كه به به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه، هێز و توندوتیژی پارە له خه‌ڵكی كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ١٤ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه به‌ناو ئه‌میری ئادانای رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ''م.ئۆ''یان له‌نێودا بوو.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی پشكنینی ناونیشانی گومانلێكراواندا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پارانەدا گیرا کە كۆكرابوونه‌وه، له‌گه‌ڵ دوو چه‌كی راوی بێ مۆڵه‌ت، ده‌مانچه‌یه‌ك، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی و مادده‌ی دیجیتاڵیدا.