Mehmet Burak Karacaoğlu
09 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2026
لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، تەقینەوەیەک ڕوویداوە کە ھێشتا ھۆکارەکەی نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە نزیک شارۆچکەی سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلب، تەقینەوەیەکی بەھێز ڕوویداوه کە ھێشتا ھۆکارەکەی دیاری نییە.
دوای رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر ئەمبولانس بۆ ناوچەکە نێردران.
ھاوکات کەناڵی فەرمیی سووریا "ئەلئیخبارییە"، بڵاویکردووتەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.