Muzaffer Çağlıyaner
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
ئادانا - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له سێ پارێزگای توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر چه‌ند گومانلێكراوێك ئه‌نجامدرا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پارێزگای ئادانا بوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئاداناوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان و قاچاغچێتی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئادانا له پارێزگاكانی ئادانا، ئه‌نقه‌ره و مێرسین ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر ٢٣ گومانلێكراوی فه‌تۆ رێكخست.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی ده‌ستگیركران كه له‌نێویاندا پۆلیس و سه‌ربازی پێشوو هه‌بوون كه له كاردوورخرابوونهوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئادانا، ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.