Sidar Can Eren
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
دێرسم - AA
دوای دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچه‌كه، به‌فر له ئۆڤاچك سەربە پارێزگای دێرسم باری و شارۆچكه‌كه سپی پۆشی.
كاته‌كانی شه‌و پلەکانی گەرما دابەزین و باوبۆران رووی له شارۆچكه‌كه كرد و كاته‌كانی به‌یانی به‌فر تیایدا باری.
به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه دره‌خت، ئۆتۆمبێل و سه‌ربانی خانووه‌كان به به‌فر داپۆشران و شارۆچكه‌كه سپی پۆشی.
هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه كه به به‌فر رۆژیان كرده‌وه، به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێل و سه‌ربانه‌كانیان راماڵی.
ناو به ناو به‌فر بارین له‌و شارۆچكه‌دا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان نه‌توانن به ئاسانی بله‌وه‌ڕێن.