Ali Korkmaz,Yusuf Soykan Bal
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ئیزمیر - AA
نزیکەی ٥٨ کاتژمێر دوای بوومەلەرزەکەی ئیزمیر، کچێکی ١٤ ساڵان بەناوی ئیدیل شیرین بە برینداری لەژێر داروپەردوی رووخاوی باڵەخانەیەکدا دەرهێنرا.
شارۆچکەی بایراکڵی زۆرترین کاریگەری ئەو بوومەلەرزەیەی لەسەر بوو کە ناوەندەکەی کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیساری ئیزمیر بوو.

ئیدیل شیرین کە کەوتبووە ژێر داروپەردوی رووخاوی باڵەخانەیەک، دوای ئەوەی تیمی رزگارکردن دۆزیانەوە لە پاش کارێکی هەستیار رزگاریان کرد و، بووە ١٠٥مین کەس کە بە برینداری لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کراون.
دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای ئیدیل شیرین بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

