Hüseyin Cem Dağıstanlı
06 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە دەستووری نوێ ڕایگەیاند: "هیوادارین لەو چوارچێوە دەستوورییەی دوای جەژن ئامادە دەکرێت، تورکیا لە ڕێگەی پەرلەمانەکەیەوە ئەرکێکی گرنگ بگرێتە ئەستۆ و کارێک دەست پێ بکات کە تورکیا بۆ ئایندە ئامادە بکات".
دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان، باخچەلی سەردانی مەزاری دامەزرێنەرى مەهەپە و سەرۆکی گشتیی پێشووی پارتەکە، ئالپارسلان تورکێشی کرد.
دوای سەردانەکەی باخچەلی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، جەژنە پیرۆزەی کرد و، باسی لە دەستووری نوێ کرد و، ڕایگەیاند: "هیوادارین لەو چوارچێوە دەستوورییەی دوای جەژن ئامادە دەکرێت، تورکیا لە ڕێگەی پەرلەمانەکەیەوە ئەرکێکی گرنگ بگرێتە ئەستۆ و کارێک دەست پێ بکات کە تورکیا بۆ ئایندە ئامادە بکات".
گوتیشی: "پێویستە دەستووری کودەتاکان نەهێڵدرێت، پێویستە ئەو تێگەیشتنە قبوڵ بکرێت کە پێویستیمان بە دەستوورێکی نوێ هەیە لەسەر بنەمای ئیرادەی نیشتمانیی بێت و هەموو بیروبۆچوونەکانی پارتە سیاسییەکان لە چوارچێوەی تێگەیشتنی دەستوورێکی دامەزرێنەر وەربگیرێت".