Merve Yıldızalp
06 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هیوادارم جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵات، گەلەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی. جەژنی هەموو هاوڵاتییانم، گشت دۆستانمان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان و لە دڵی جوگرافیاکەماندا و خوشک و برایانمان لە غەززە و فەڵەستین پیرۆز دەکەم. جەژنمان پیرۆز بێت".