Hatice Özdemir Tosun,Süleyman Elçin
13 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2024
ئانتاڵیا - AA
بارانی بە خووڕ لە ئانتاڵیا گیانی کەسێکی سەند.

ئەو شەپۆلە بارانبارینە چڕەی پارێزگای ئانتاڵیای گرتووەتەوە، بووە هۆی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە هەندێک شەقام و کۆڵانەکانی شارەکە.
لافاوەکە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کرد و لە بەشێک لە شەقامەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی ڕاگرت. لە یەکێک لە شەقامەکانی شارەکە، تەرمی کەسێک کە بەهۆی گیرخواردنی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا بوو، دۆزرایەوە.