Barış Yalçınkaya,Kemal Özdemir
13 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2024
ئەرزینجان - AA
لەو ناوچەیەی گوندی چۆپلەر کە کانی ئاڵتوونی لێیە، لە ڕووبەرێکی فراواندا هەرەسی زەوی ڕوویدا و، پاش ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بەهۆی ئەگەری بوونی کەسانێک لەژێر زەویيەکەدا، تیمەکان دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن کرد.
پارێزگاری ئەرزینجان، حەمزە ئایدۆغدو ناوچەکەی بەسەر کردەوە و ، زانیاری لە تیمەکان وەرگرت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئایدۆغدو ئاماژەی بەوە کرد کە چاودێری کارەکانی ناوچەکە دەکەن و، رایگەیاند: "چەند کەسێک کەوتوونەتە ژێر زەویيەکەوە، ژمارەیان دیار نییە. دەستکراوە بە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن".