Ekrem Payan
21 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2026
شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی شارۆچکەی بەیتوشەباب سەر بە پارێزگای شرنەخ'ی سپی پۆش کرد.
ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوەندی پارێزگای شرنەخ'ی گرتووەتەوە و لە دوێنێوە لە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت.
لە فەراشین کە دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، بەفر ناوچەکەی بە تەواوی سپی پۆش کرد.
ئاستی بەفر لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە ٢٠ سانتی مەتر.
هاوکات تیمەکانی ڕێگەوبان و فریاکەوتنیش کەوتنە ئامادەباشییەوە بۆ کردنەوەی هەر چەشنە ڕێگەوبانێک کە بە هۆی بەفرەوە دابخرێت.