Şener Toktaş
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
بەدلیس – AA
بەهۆی بەفربارینەوە دەریاچەی نەمرود لە قەزای تاتوان سەربە پارێزگای بەدلیس سپی پۆشیوە.
دەریاچەی گڕکانی نەمرود کە لە میانی پڕۆژەی جێی مەبەستی دەستەبژێری ئەورووپی "خەڵاتی ناوازەیی و بێ کەموکوڕی" پێ بەخشراوە و دوو هەزار و ٢٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سپیپۆش بووە.
دەریاچەی نەمرود کە لەسەر ئاستی تورکیا یەکەم و لەسەر ئاستی جیهان دووەم گەورەترین دەریاچەی گڕکانییە، هەر وەرزێک جۆرێک دەنوێنێت و لە وەرزی زستانیشدا بە دیمەنە دڵڕفێنەکانی مرۆڤ سەرسامی خۆی دەکات.
دیمەنی ئاوێزانبوونی شینیی ئاوی دەریاچەکە لەگەڵ سپیپۆشینی بە بەفر، لەڕێگای درۆنەوە تۆمار کراوە.
