Behlül Çetinkaya
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیا و سەرۆکى کاروبارى یەکێتىی ئەورووپا، باڵیۆز فاروق کایماکچى رایگەیاند، لەوانەیە ئێستا سنوورەکان بۆ یەکێتیی ئەورووپا تاکوو ئیجە بن، بەڵام سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ تاکوو سنوورەکانی باشووری تورکیان.
باڵیۆز فاروق کایماکچى لە میانی بەشداریکردن لە کردنەوەی پڕۆژەی پشتیوانیکردن لە توانای دامەزراوەیی سەنتەری شیکاری مەترسییە هاوبەشەکان و هەماهەنگیی نیشتمانی لە ئەنقەرە، ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆژەکە بەو پشتیوانییە داراییەی لە سندوقی (IPA) وەرگیراوە، کراوەتەوە.
جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیا و سەرۆکى کاروبارى یەکێتىی ئەورووپا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە تەنها پەیوەندیدار نییە بە سنوورەکانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، گوتی: "بەڵکوو پەیوەندیدارە بە سنوورەکانی ئەورووپا و ناتۆشەوە. لەوانەیە ئێستا سنوورەکان بۆ یەکێتیی ئەورووپا تاکوو ئیجە بن، بەڵام سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ تاکوو سنوورەکانی باشووری تورکیان".
لای خۆیشیەوە سەرۆکی بازنەی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، نیکۆڵاوس مەیەر-لاندروت سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تورکیا هاوبەشێکی گرنگە بۆ یەکێتیی ئەورووپا و گوتی: "دەزانین کە کۆچ مەترسی گەورەی دروست کردووە و هەنگاوی پێویست دەنێین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی".
مەیەر-لاندروت ئاماژەی بە گرنگیدان بە ئاسایشی سنوورەکانیش کرد، لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە و گوتی: "٣٦٠ ملیۆن یورۆمان بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کردووە. ئەمساڵیش بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا ٢٢٠ ملیۆن یورۆ دابین دەکرێت".