Büşranur Koca
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر شاری جه‌نین له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر جه‌نین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ری ئه‌مڕۆی شاری جه‌نین له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌كه‌ین. نیگه‌رانی قووڵ ده‌رده‌بڕین له‌وه گرژیی هه‌نووكه‌یی ئێستا له ناوچه‌كه به‌م هێرشانه ببێته هانده‌ری شه‌پۆلێكی نوێی توندوتیژیی، جارێكی دیكه داوا له كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌كه‌ین به هێمنی مامه‌ڵه بكه‌ن و ئه‌و جۆره كرده‌وانه رابگرن. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بۆ خوشك و برا فهڵهستینییهكانمان ده‌كه‌ین كه له رووداوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. سه‌ره‌خۆشی له ده‌وڵه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین".
- رووداوه‌كه
لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی و هێرشی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر شاری جەنین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو هه‌شت كه‌س و كۆی گشتیی، نۆ کەس کوژران و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.