Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2026
ئەمڕۆ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧) لە عێراق دەستی پێکرد.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ وەک دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، سەرجەم قوتابخانەکان لە پارێزگاکاندا بە ڕووی قوتابیاندا کراونەتەوە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە کە وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە دابینکردنی پێدوایستییە لۆجستییەکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو کردووە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق، ژمارەی قوتابیان بۆ خوێندن ئەمساڵ، گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن قوتابی کە لەو ژمارەیە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزاریان قوتابی بنەڕەتیین.
ھەروەھا ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە کە بۆ خوێندنی ئەمساڵ، ١٢٤ قوتابخانەی نوێ دروست کراون و بە ڕووی قوتابیاندا کراونەتەوە.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم ئەمساڵی وەک دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاری کردبوو.