Baybars Can,Zana Natık Kerem
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
سامسون ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سامسون، سێ عێراقیین بە گومانی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون، ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکە ئەنجامداوە کە لە میانیدا، سێ عێراقییان بە گومانی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ھێزە ئەمنییەکان، دەستیان بەسەر ئامێر و کەلوپەلی سێ دەستگیرکراوەکدا گرتووە.