Orhan Onur Gemici
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه به به‌شداری هه‌زار و ٤٥٣ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی ئەرەن-٦ مەرگێلۆ له پارێزگاکانی به‌دلیس و سێرت ده‌ستی پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنەکە له میانی به‌رده‌وامی ئه‌و زنجیره ئۆپهراسیۆنانهدایه كه له ١١ی كانوونی دووه‌مه‌وه بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستیان پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كه هه‌زار و ٤٥٣ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌سه‌ر ٨٢ تیمدا دابه‌شكراون، به‌شداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکەن.