Yıldız Nevin Gündoğmuş
31 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە پلانیاندایە فڕۆکەیەکی دیکە رەوانەی ئێران بکەن بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بە لێقەوماوانی کارەساتی لافاو لەو وڵاتەدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژمارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری بە زیانلێکەوتووانی کارەساتی لافاو لە ئێران، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرەوە رەوانەی ئەو وڵاتە کراوە کە پێداویستییەکانی پێخەف و خیوەتی هەڵگرتووە و هاتووە ''بڕیارە فڕۆکەیەکی دیکە رەوانە بکرێت''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها وێنەی ئەو فڕۆکەیە بڵاوکرایەوە کە پێداویستیەکانی هەڵگرتووە.