Günay Nuh,Hüseyin Demirci
01 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ئەردەخان - AA
بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی هەوا، تەم و مژێكی چڕ پارێزگای قەرس و ئەردەخانی گرتەوە.
لە کاتژمێرەکانی شەودا پلەکانی گەرما لە ئەردەخان بۆ خوار پێنج پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.
بە هۆی ساردی هەواوە جامی ئۆتۆمبێل و ڕێگاکانیش بەستیان و تەمێکی چڕ باڵی بەسەر ناوچەکە داکێشا و هەندێک شوێنیش بە زوقم داپۆشران.
لە ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس پلەکانی گەرمی دابەزین و جامی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ڕاگیرابوون بەستیان.
سەرماوسۆڵە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبوو لە ناوچەکەدا.